فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر:

پاڵاوگه‌كان بۆ هه‌ر شوێنێك بگوازرێنه‌وە پابه‌ندى رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ین

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ده‌ڵێت، پاڵاوگه‌كان له‌ هه‌ر شوێنێك بن پابه‌ندى رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ن و پێویستیشه‌ شوێنى پاڵاوگه‌كان به‌ڕه‌چاوكردنى ئاڕاسته‌كانى (با) بۆ ناو هه‌ولێر ده‌ستنیشان بكرێن.

ئه‌مه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر باسیده‌كات، یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى ئه‌و پلانه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 12.8.2024 پارێزگارى هه‌ولێر له‌باره‌ى ده‌ستنیشانكردن شوێن بۆ پاڵاوگه‌كان رایگه‌یاند بوو.

پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرقاڵی پلانێکن بۆ دابینکردنی زەوی بۆ پاڵاوگەکان لە دەرەوەی شار.

دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، گواستنه‌وه‌ى پاڵاوگه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار كارێكی باشه‌، به‌ڵام پێویستیشه‌ پابه‌ندی ته‌واوى رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان بكرێن.

وتیشی “جگه‌ له‌ رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان پێویسته‌ ده‌ستنیشانكردنى شوێنى پاڵاوگه‌كان به‌پێی ئاڕاسته‌ى ئه‌و (با)یه‌ بێت كه‌ رووى له‌ هه‌ولێره‌، بۆئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى ئه‌م پاڵاوگانه‌ له‌رێگه‌ى (با)وه‌ نه‌یه‌نه‌وه‌ ناو شار”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تییانه‌وه‌ راپۆرتى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر هه‌ر پاڵاوگه‌یه‌ك  ئاماده‌ ده‌كه‌ن و لایه‌نه‌ باش و خراپه‌كانى تێدا تۆمار ده‌كه‌ن.

رۆژى 4.8.2024 پیسى ژینگە و ئاسمانى هەولێر، بەرپرسیانى ئیدارى و ژینگەیى پایتەختى ناچار بەوەکرد لەسەر مێزێک کۆببنەوە و حەوت بڕیار بۆ چارەسەرى ئەو بابەتە بدەن، کە گرنگترینیان داخستنى 138 پاڵاوگەی نایاسایى هەولێر و دەورووبەری بوو.

یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەبوو 138 پاڵاوگەى نایاسایى لە هەولێر هەیە و لەمڕۆوە هەرهەمویان دادەخرێن، ئەوانەشى پابەند نەبن بە بریارەکەوە رووبەڕووى سزا یاسایى دەبنەوە و دەستگیر دەکرێت.

حکومەتى کردى بەجدى و 12 پاڵاوگەى داخست

حکومەتى کردى بەجدى و 12 پاڵاوگەى داخست