دووانیان ده‌ستگیركراون

سێ داربڕ دوو تراكتۆر داری ته‌ڕیان له‌ سنوورى به‌مۆ بڕیوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى ناحیه‌ى به‌مۆ، پۆلیسی دارستان و ژینگه‌، چوونه‌ ئه‌و دارستانه‌ى كه‌ چه‌ند داربڕێك داریان لێبڕیبوو، ده‌ركه‌وت دوو تراكتۆر داری ته‌ڕیان بڕیوه‌.

زۆربه‌ى داره‌ بڕاوه‌كان له‌ جۆرى مازوو و به‌ڕوون و ته‌مه‌نیشیان له‌ 30 تا 50 ساڵ ده‌بێت.

هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د سه‌عید، له‌ به‌شی راگه‌یاندنى بەڕێوبەرایەتيی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، به‌ 964ـى وت، دوو له‌و سه‌رپێچیكارانه‌ ده‌ستگیركراون و ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیان فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى داره‌كانیان لێ بڕیوه‌ له‌ سنوورى گوندى گڵێجاڵه‌ له‌ ناحیه‌ى به‌مۆ”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو تراكتۆر داره‌ بڕاوه‌كاندا گرتووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی  رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم سزاى داربڕین بۆ كه‌سی داربڕ 500 هه‌زار دیناره‌ و ئه‌مه‌ش به‌پێی جۆر و ته‌مه‌نى داره‌كه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

لە ماوەى چوار رۆژدا 8 کەس لەسەر داربڕین دەستگیرکراون

لە ماوەى چوار رۆژدا 8 کەس لەسەر داربڕین دەستگیرکراون