رۆژانە 80 كیلۆ سەوزەوات دەخوات

دووەم بێچووی ئەسپە ئاوییەکەی ئەربیل زوو لەدایک بوو

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

دووەم بێچووی ئەو ئەسپە ئاوییە لەدایك بوو، كە لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر دەژیت، ئەمەش دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بێچووی یەكەمی هاتەدنیا، خاوەنی باخچەكەش دەڵێت نێرە و مێیەكە رۆژانە 18 سەعات لە ناو ئاون و هەرلەوێش زاوزێ دەكەن.

هێرش خۆشناو، خاوەنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر (ئەربیل زوو) بە 964ی وت، “دووساڵ لەمەوبەر ئەسپی ئاویمان هێنایە ئێرەیە، كە بۆ یەكەمجار بوو ئەم ئاژەڵە بێتە كوردستان و عێراق، دوو رۆژ لەمەوبەریش بێچووی دووەمیان لەدایك بوو.

وتیشی، ژینگە و کەشوهەوای كوردستان هۆکاری سەرەکی بوو بۆ دووگیانبوونی بە بێچووەی دووەم، خواردنی رۆژانەشیان نزیکە 80 کیلۆ سەوزەواتە.

“نێرەکە تەمەنی حەفت ساڵە و مێیەکەش تەمەنی پێنج ساڵە، رۆژانە نزیکەی 18 کاتژمێر لەناو ئاودەبن و زاوزێکردن و تەنانەت پێدانیش شیریش بە بێچووەکەی هەر لە ناو ئاوە”.

ناوچەی راستەقینەی ژیانی ئەسپی رووبار یان ئاوی، کیشوەری ئەفریقایە و لە هەرێمی کوردستانیش تەنیا لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا