وێنه پیاوه ونبووه‌كه كه كه‌سوكاره‌كه‌ى بۆ 964 یان ناردووه.
كه‌سوكارى به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن
له گوندێكى هه‌ولێر پیاوێكى ته‌مه‌ن 61 ساڵ به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ون بووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى قۆڕیتانى سه‌ر به هه‌ولێر، پیاوێك ون بووه، كه‌سوكاره‌كه‌ى وێنه و زانیارییه‌كانیان بۆ 964 ناردووه و ده‌ڵێن، هه‌موو شوێنێكی به‌دوا گه‌ڕاون و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
پیاوه‌كه ناوى سه‌لیم ئهبوزهیدە، ته‌مه‌ن 61 ساڵه، نه‌وه‌یه‌كی ده‌ڵێت نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ى هه‌یه.
ئاكام جمشیر، نه‌وه‌ى ئه‌و پیاوه‌ی ون بووه، به 964ـى وت له كاتژمێر 1:00ـى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ باپیره‌ى له ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “ئۆتۆمبێله‌كه‌شی بردووه كه له جۆرى تیوتا هایلۆكس (مه‌رزیه)یه و نازانین بۆ كوێ چووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ماوه‌یه‌كه باپیره‌ى نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ى هه‌یه، بۆیه پێشتر كه ده‌چووه ده‌ره‌وه چه‌ند كه‌سێكى له‌گه‌ڵدا بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سویجى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له ماڵ بردووه و به ته‌نیا رۆیشتووه.
به قسه‌ى ئاكام، له ماوه‌ى ونبوونیدا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى وه‌ك پۆلیس و ئاسایش گه‌ڕاون و له‌هیچ یه‌كێك له‌و شوێنانه نه‌بووه.
كه‌سوكارى ئه‌م پیاوه ونبووه، ئه‌م ژماره مۆبایلانه‌یان بۆ هاوڵاتیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر شوێنێك بیندرا، په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن:
07504900911
07512284006