سلێمانی
ئیتر قەرەباڵغییەکەی بەردەم نەخۆشخانەی فاروق نامێنێت
+964
دیلان محەمەد- سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندەرپاسی فاروقی مەلا مستەفا کرایەوە و پرۆژەکە لە وادەی 625 رۆژدا تەواو بوو، رۆژئاوای شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە رۆژهەڵاتی شەقامەکەوە دەبەستێتەوە.
شێرکۆ ئەحمەد ئەندازیار لە شارەوانیی سلێمانی بەشی پرۆژەکان، بە 964 وت، پڕۆژەکە لە 4.12.2022 بەردی بناغەی دانرا و لە ماوەی 625 قۆژدا سەرجەم کارەکانی تەواو بوون.
باسی لەوەش کرد، تێچووی پڕۆژەکە لە سەرەتا حەوت ملیار و 300 ملیۆن بوو، بەڵام چەند گۆڕانکارییەک هاتنە پێشەوە و تێچووەکەی بۆ هەشت ملیار و 500 ملیۆن دینار بەرزبووەوە .
شێرکۆ ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو پرۆژەکە رۆژئاوای شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە رۆژهەڵاتی ئەو شەقامەوە دەبەستێتەوە، هەریەکە لە گەڕەکەکانی ئازادی و ئیبراهیم پاشا دەبەستێتەوە بە گەڕەکەکانی کازیوە و گۆیژە و ئیبراهیم ئەحمەدەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا