وەزارەتی دارایی عێراق:

“مانگانە نزیكەی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ موچە دابین دەكەین”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

لەگەڵ ئەوەی هێشتا بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی رابردووی فەرمانبەرانی كوردستان هیچ لەگۆڕێ نییە و باسیش ناكرێت، وەزارەتی دارایی عێراق دانی بەوەدانا مانگانە نزیكەی 7.5 ترلیۆن بۆ موچەی هەموو موچەخۆرانی عێراق دابین دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11.8.2024 لە راگەیاندراوێكدا، كە وەك وەڵامێكە بۆ پەرلەمانتارێكی عێراق، كە وتبووی وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ موچەی مانگی تەمموز و مانگەكانی دواتر لە بەردەست نییە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە ورد نییە و پارەی پێویست لەبەردەستە، بە جۆرێك مانگانە نزیكەی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەموو عێراق دابیت دەكەن.

وەزارەتەكە هەروەها دەڵێت، دابینکردن و دابەشکردنی موچە لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتی داراییە.

شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات