لە هەولێر

شەقامی 30 مەتری بە 300 دار سەوز کرا

+964

توانا نەقی

بەشێکی شەقامی 30 مەتیری هەولێر بە دار سەوز دەکرێت و سەدان داری لێ چێندراوە ئەم کارە لەلایەن ئەندازەی پارکەکانەوە جێبەجێ کراوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەلێر بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە سنووری بەشی یەک لە شەقامی 30 مەتری دەستیان کردووە بە چاندنی 300 دار لە جۆری ئەلبیزیا.

دەشڵێت، داری ئەلبیزیا دارێکی زۆر جوانە و پەلکێکی سەوزی هەیە و خێرایە لە گەشەکردن و گونجاوە بۆ کەش و هەوای هەولێر شاری هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەداهاتوو شەقامی 30 مەتری بەتەواوی سیماکەی دەگۆڕێت و رێژەی سەوزایی لەو شەقامە زیاتر دەبێت.