کەش و هەوا
ئەمڕۆ کەش جێگیرە و سبەینێ کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
+964
توانا نەقی
پێناچێت گەرما بە ئاسانی خۆیبدات بەدەستەوە و هێشتا هەر بەردەوامی بەخۆی دەدات، بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بێت ئەمڕۆش پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێننەوە و سبەینێش زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێـم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەشەکە خۆشە، هیچ ئاماژەیەکیش نییە بۆ دابەزینی پلەکانی گەرما لە ئێستادا.
ئەمڕۆ دوو شەممە 2.9.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 –20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی :40
دهۆک : 41
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 41
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 33
گەرمیان : 44