دواهەمین هەناری دونیا بۆ شەشەم زمان وەرگێڕدرا

+964

پەرستۆ ساڵح

دواهەمین هەناری دونیای بەختیار عەلی بە شەشەمین زمان بڵاودەبێتەوە و رۆمانی داگیرکردنی تاریکیش دەکرێتە شانۆییەک لە ئەڵمانیا.

دوێنێ سێ شەممە 24ی کانونی دووەم لە نیویۆرک رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا بە زمانی ئینگلیزی کە لەلایەن کەریم عەبدولرەحمانەوە وەرگێڕدرا بوو بڵاوکرایەوە، کە پێشتر بە پێنج زمانی ئەڵمانی، فەرەنسی، ئیتاڵی، عەرەبی، فارسی وەرگێڕدراوە.

لەهەمانکاتدا رۆمانی “داگیرکردنی تاریکی”کە باس لە ململانێکی کورد و تورک دەکات لە مێژوودا، لە 17ی مانگی شوباتی 2023 لە ئەڵمانیا بە چیرۆکێکی شانۆیی پێشکەش دەکرێت، ئیحسان عوسمان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئەکتەرانی کورد و ئەڵمانی رۆڵی تێدا دەبینن.

رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا لە ساڵی 2002 بڵاوکرایەوە و لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ خەڵاتی باشترین رۆمانی وەرگرت، کە باس لە کەشتیەک دەکات لەگەڵ چەند پەنابەرێک بەرەو رۆژئاوا.

رۆماننوس و شاعیری کورد بەختیار عەلی 63 ساڵ تەمەنیەتی، لە ساڵی 1997 یەکەم رۆمانی بەناوی مەرگی تاقانەی دووەم بڵاوکردەوە.