چەند کەسێکى چەکدار تەقەیان لێکردوون

دەزگاى ئاسایشى هەرێم: دوو کارمەندمان شەهید بوون

964+

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى هەرێم رایگەیاند، لەلایەن چەند کەسێکى چەکدار کە بە مەبەستى دەرهێنانى شوێنەوارى نەرامسین لە ناوچەى قەرەداغ بوون، تەقە لە مەفرەزەیەکى ئاسایش کراوە، دەشڵێت، “دوو کارمەندمان شەهید بوون”

بەپێى ئەو راگەیەنراوەى دەزگاى ئاسایشى هەرێم بڵاوى کردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینى، 9.8.2024،  کاتژمێر 5:00 لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری ( نەرامسین )لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون.

ئاشکراشى کردووە، چەکدارەکان رووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بونەتەوە و هۆی “شەهیدبوونی” دوو کارمەندی ئاسایش.

وەک لە راگەیەنراوەکەدا باسکراوە، تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون و هەوڵەکانى ئاسایش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

هەر زوو 964، لە زارى رەوف کەمال قایمقامى قەرەداغ بڵاوى کردەوە کە لە قۆپى قەرەداغ لەلایەن گروپێکى گومانلێکراوەوە تەقە لە مەفرەزەیەکى ئاسایش کراوە و دوو کارمەند گیانیان بەخشیووە.

ئەو شوێنەوارە چى بووە کە هەوڵدراوە ئەو کەسانە لەگەڵ خۆیان بیبەن؟

ئەو زانیارییەى لەبارەى نەرامسینەوە هەیە ئەوەیە، کە ئەم پەیکەرە لە نێوان نەرامسین و پاشای ئوری سێیەم و پاشای لۆلۆییەکاندا یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام ئەوەى هەیە شوێنەوارێکی دێرینی کوردستانە لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەى قەرەداغ.

لێکۆڵینەوەیەکى پەیمانگاى شوێنەوارى ئەڵمانیا کە لە شەستەکانى سەدەى رابردوو ئەنجامیداوە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو وینەیەى لەسەر نەخشى چیاکە کێشراوە دەگەڕێتەوە بۆ 3260 – 2223ـى پێش زاین.

دوو کارمەندى ئاسایش گیانیان بەخشى

دوو کارمەندى ئاسایش گیانیان بەخشى