بۆ وەرزی نوێی خوێندن

تەندروستی و پەروەردە رێنمایی نوێ بۆ حانووتەكان دادەنێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویكردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، رێنمایی نوێ بۆ حانووتەكان دادەنێن.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.8.2024 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، بە مەبەستی پێداچوونەوە و هەمواركردنی دانانی رێنمایی بۆ فرۆشگای قوتابخانەكان (باخچەی ساوایان، بنەڕەتی، ئامادەیی) هەروەها پەیمانگاكان، خشتەی دانانی خواردن بۆیان دیاريی دەكرێت.

سەرچاوەیەكە رایگەیاند، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكان بەڕێوەچوو، كە تێیدا سەرجەم ئەو خۆراكانە دەستنیشانكران، كە پێویستە لە فرۆشگاكان بفرۆشرێن، هاوكات ئەو خۆراكانەشی كە نابێت بفرۆشرێت دەستنیشان كران.

هەروەها ئەوەش ئاشكرا كرا، لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە دانانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی فرۆشگاكان و چاودێریكردنیان و چارەسەری كێشە و گرفتەكانیان.

وەرزی رابردووی خوێندن، بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانەوە لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان، كێشە بۆ فرۆشگا و حانووتی قوتابخانەكان دروست بوو، كە هەندێكیان پارەی پێشەكیی ساڵانەیان دابووە قوتابخانەكان، بەڵام دەوام نەدەكرا، بەڵام دواتر كێشەكە بە گەڕاندنەوەی پارە بۆ فرۆشگاكان چارەسەر كرا.

وەزارەتی تەندروستی 31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخش قەدە‌غە ...

وەزارەتی تەندروستی 31 جۆر خواردنەوەی وزە بەخش قەدە‌غە دەکات