436 کچ و 427 کوڕن

لە سلێمانی لە مانگێکدا 863 منداڵ لە دایک بوون

964+

ژێوار خدر

بەپێی ئامارێک کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، لەمانگێكدا 863 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لەدایك بوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لە ماوەی مانگی رابردوو لە رێکەوتی 1.7.2024 بۆ 31.7.2024، 863 منداڵ لە دایک بوون، لەو ژمارەیەش 427 منداڵیان کوڕ بوون و 436یان کچ بوون.

هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی، 488 منداڵ بەشێوەی سروشتی  و 375 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 557 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەر لەو مانگەدا، 110 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 21 ، 1,082 سۆنەر گیراوە و 9,026 پشكنینی تاقیگەیی و 296 چارەسەری سروشتی و 744 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

تەندروستی زانیارییەکی مەترسیدار لەسەر منداڵبوون رادە...

تەندروستی زانیارییەکی مەترسیدار لەسەر منداڵبوون رادەگەیەنێت