بە تێچوویەکی کەم

بۆیەکەم جار لە کوردستان و عێراق نەشتەرگەرییەکی شەویلگە لە سلێمانی ئەنجامدرا

+964

توانا نەقی

دوای ئەوەی منداڵێکی سێ ساڵان بەدەست گەشەنەکردنی بەشێکی شەویلگەیەوە دەیناڵاند کاریگەری لەسەر خواردن و قسەکردنی هەبوو، بە قسەی تەندروستی سلێمانی نەشتەرگەریەکی جیاواز و سەرکەوتوویان بۆ ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەوان ئەو نەشتەرگەرییە بە دەستکەوت دەزانن چونکە پێویستی بە ئامێری تایبەت بووە بۆی دابنێن لەدەروەی وڵات هەبووە و تێچووەکەی بەهەموویەوە دەچووە 18 ملیۆن دینار.

دەشڵێت، ئەوان لە نەخۆشخانەی سوتاوی نەشتەرگەری جوانکاری سلێمانی بۆ نەشتەرگەری ئەو منداڵە داهێنانیان کردووە توانیویانە بە تێچووی 600 هەزار دینار نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدەن.

نەشتەرگەرییەکە لە هۆبەی سۆمەرلاد کە پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان منداڵپارێزی کوردستان و تەندروستی سلێمانییە لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی ئەنجامدراوە.

یەکەمین جارە کارێکی وابکرێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە تەواوی دروستکردن و دانانی لەلایەن پزیشکان و تیمی بەشی نەشتەرگەری ئەنجامدراوە و سەرکەوتوو بووە.

بۆیەکەمجار نەشتەرگەریەکی دەگمەن لە دهۆک ئەنجام درا 

بۆیەکەمجار نەشتەرگەریەکی دەگمەن لە دهۆک ئەنجام درا