دوو فەرمانبەری شارەوانی تەقتەق وێنە: شارەوانی تەق تەق
فۆڕمیان هەیە
شارەوانیی تەقتەق: زەویمان نییە دابەشی بکەین
964+
ژێوار خدر
دوای جێبەجێکردنی بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، شارەوانیی شارەکان دەستیان کردووە بە دیاری کردنی شوێنی ئەو زەویانەی کە دەبێت بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن، بەڵام شارەوانیی ناحیەی تەقتەق دەڵێت، هیچ پارچە زەوییەکی گونجاومان نییە بۆ دابەشکردن.
ئەمڕۆ دووشەممە 5.8.2024، شارەوانیی ناحیەی تەقتەق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، “لەگەڵ ئەوەی فۆڕممان بۆ هاتووەتەوە لەلایەن حکومەتەوە، بەڵام تا ئێستا زۆرێک لە فەرمانبەرەکانمان فۆڕمەکەیان پر نەکردووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
شارەوانییەکە دەشڵێت، ”لە ساڵی 2009وە تا ئێستا هیچ پارچە زەوییەک لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی تەقتەق دابەش نەکراوە، لەو کاتەشەوە سنووری شارەوانیمان فراوان نەکراوە، تا پارچە زەوی گونجاوی هەبێت بۆ دابەشکردن، لەبەر هەڵکەوتەی ناحیەی تەقتەق و بەرزی و نزمی ناوچەکە، جێگای گونجاو و دیاریکراومان نییە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.”
بەپێی روونکردنەوەکەی شارەوانییەکە، لە ئەگەری نەبوونی زەوی تایبەت بە دابەشکردن، سەرۆکایەتیی شارەوانی تەقتەق، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی کشتوکاڵی تەقتەق و تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی تەقتەق، لیژنەیەکی تایبەت پێک دەهێنرێت بۆ دیاریکردنی هەر پارچە زەوییەکی بەردەست تا بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت.
دوای زیاتر لە 24 ساڵ ئەنجومەنێکی نوێ لە شارەوانی تەق تەق دەستبەکاربوو
دابەشكردنی زەوی
سنووری هەولێر
ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراون هێشتا هیچیان بۆ نەکراوە
سنووری قوشتەپە
ناوی ئەو كەسانە راگەیاندرا كە ئەمڕۆ زەوییان بۆ دەرچوو
زیاتر لە هەزار زەوی دابەشكران
هەزاران زەوی دیكەش له قوشتەپە دابەشدەكرێن
سەرۆكی شارەوانی زانیارییەكان بۆ 964 دەخاتەڕوو