بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە - وێنە: 964
هەموو مامەڵەیەک دەگرێتەوە؟
هەڵەبجە؛ سێ رۆژ لە هەفتەیەکدا پشکنینی چاو دەکرێ
ئەحمەد مستەفا
رۆژێک بۆ پشکنینەکانی چاو لە هەڵەبجە زیاد کراو بۆ لە مەبەدوا لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ، پشکنینی چاو لەو پارێزگایە بۆ شۆفێران و هەر داوکارێک ئەنجام دەدرێ.
رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە شۆفێران و هاوڵاتییان دەتوانن پشکنین بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 5.8.2024، تەندروستی هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “لە بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتییان و بۆ زوو رایکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان سەنتەری شەهید عەبدولڕەحمان حەمەی فەرەج تایبەت بە نەخۆشیەکانی چاو رۆژێک بۆ پشکنینەکانی چاو زیاد دەکات”.
تەندروستی شارەکە داوایکردووە، “هاوڵاتیان رۆژانی، یەکشەمە، دووشەممە و سێشەممە، لە کاتژمێر 1:00 بۆ 3:00ی پاش نیوەڕۆ، بۆ پشکنینی چاو سەردانیان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پشکنینەکان بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران و هەر داوایەکی دیکە ئەنجامدەدرێن، یان بۆ دامەزاندن بێت هەمان رێکاری دەیگرێتەوە دەتوانن پشکنین بکەن”.