ناسڕی رەزازی
” چەند مانگێکم ماوە و وازی لە گۆرانی وتن دەهێنم”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند ناسڕی رەزازی دوای 52 ساڵ گۆرانی وتن و بڵاوکردنەوەی چوار سیدی نوێ، نیازی هەیە بەیەکجاری ماڵئاوایی لە هەوادارانی بکات.
ناسڕی رەزازی لە ئێستادا 69 ساڵ تەمەنیەتی و ئامادەکاری بۆ چوار سیدی نوێ دەکات کە لە 45 بەرهەم پێکهاتووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “چەند مانگێکم ماوە تەمەنم ببێتە 70 ساڵ و بەیەکجاری وازدەهێنم، بەتایبەت سەرشانۆ، نامەوێت دەنگم گڕ بێت و نەتوانم گۆرانی بڵێم، 52 ساڵە گۆرانی دەڵێم و ئیتر بەسە”
ناسڕی رەزازی لەدایکبووی ساڵی 1955 لە شاری سنە، بڕیارە ئەو چوار سیدیەی کاری تێدا دەکات، دووانی لە رۆژهەڵات کاری بۆ بکرێت، دووانەکەی تریشی لە تورکیا و کوردستان .
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح