به‌دواى شوێنێكی تازه‌دا ده‌گه‌ڕێن
وەرتێ زبڵ و خاشاکە کەڵەکەبووەکەی له كۆڵ خۆی كرده‌وه و دایپۆشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى وه‌رتێ هه‌رچی زبڵ و پاشماوه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوو هه‌بوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌وانییه‌وه داپۆشراو و ژینگه‌ى سنووره‌كه هه‌ناسه‌یه‌كی نوێى هاته‌وه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، به‌رده‌وامین له دیاریكردنى شوێنێكى نوێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه.
شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى وه‌رتێ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م زبڵه‌ى داپۆشراوه هیچ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ره و سروشت و ژینگه‌ى سنووره‌كه‌ى شێواندبوو.
وتیشی “به‌هۆى دوورى شوێنه‌كه كه له زینى وه‌رتێیه ناتواندرا جارێكی دیكه زبڵ و پاشماوه له‌و شوێنه كۆبكرێته‌وه، بۆیه باشتر چاره‌سه‌ر داپۆشتنى بوو”.
ماوه‌یه‌كه هه‌رچی زبڵ و پاشماوه‌ى ناحیه‌ى وه‌رتێیه ده‌گوازرێته‌وه سۆران، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێكی كاتییه تا ئه‌وكاته‌ى شوێنێكى تازه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى دیاری ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیداره‌ى سنوورى قه‌زاكه‌یان ده‌یانه‌وێت شوێنێكی گونجاو و دوور له ئاوه‌دانییه‌كان بۆ كۆكرنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك بدۆزنه‌وه، به‌ڵام هێشتنا دوا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه.
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر 964 له قایمقامیه‌تى چۆمانى وه‌رگرتووه، رۆژانه لە سنووری قەزای چۆمان، ناحیه‌كانى سمیلان، وه‌رتێ، قەسرێ، حاجی ئۆمەران و گەڵاڵە زیاتر لە 20 تۆن زبڵ و خاشاك كۆدەكرێتەوە.