پاڵێوراوانی ئۆسکار بۆ 2023

+964

پەرستۆ ساڵح

پاڵێوراوانی خولی 95ـەهەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ ساڵی 2023 ئاشکرا دەکرێت و بۆ یەکەمین جار گۆرانیبێژی جیهانی ریهانا دەپاڵێورێت.

شەوی رابردوو سێ شەممە 24ی کانونی دووەم، بە فەرمی ئەکادیمیای هونەر و سینەما و زانست و وێنەیی خەڵاتی ئۆسکار، ناوی پاڵێوراوانی بڵاوکردەوە و بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ئۆسکاردا گۆرانیبێژی پۆپی ناسراو ریهانا دەپاڵێورێت بە  گۆرانی فیلمی بلاک پانسەر “Wakanda Forever”

بەپێی لیستەکە 10 فیلم پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، دیارترینیان فیلمی “Everything Everywhere All at Once” کە بۆ 11 خەڵات پاڵێوراوە، هاوکات پێنج پیاو بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی پاڵێوراون وەک کۆڵین فارێل، ئۆستن باتلەر، برێندەن فرەیزەر.

ساڵانە لە فێستیڤاڵی ئۆسکار نزیکەی 25 خەڵاتی جیاواز دەبەخشرێت، گرنگترینیان خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و پیاو، خەڵاتی باشترین فیلم و دەرهێنەر و باشترین گۆرانیبێژ و سیناریۆ.

ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار 13ی مانگی ئازار لە ئەمریکا بەرێوەدەچێت، هاوکات یەکەم رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵی 1927 ئەنجامدرا و یەکێکە لە گرنگترین خەڵاتە جیهانیەکان.