دیمەنێكی شاری هەولێر. وێنە :964
لە هەولێر
چوار وێستگەی پێوانەکردنی کواڵێتی هەوا دادەندرێن
ژێوار خدر
بڕیارە چوار وێستگەی پێوانەکردنی کواڵێتی هەوا لە پارێزگای هەولێر دابندرێن، ئەمەش وادەکات پڕۆسەی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ پیسبوونی ژینگە خێراتر بێت.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی وت، رەزامەندیمان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەرگرتووە بۆ دانانی وێستگەکان، لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە دوای تەواوکردنی رێکارەکان، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەین.
وتیشی، تا ئێستا شوێنی دانانی وێستگەکانمان دیاریی نەکردووە و لەوانەیە یەکێک لە وێستگەکان گەڕۆک بێت و سێیەكەی دیكەش جێگیربن.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر روونیشیکردەوە، ئێستا تەنیا یەک وێستگە هەیە لە شاری هەولێر، دانانی ئەو چوار وێستگەیە بە هەوڵی فەرمانگەكەی ئەوانە، هەروەها ههنگاوێكی گرنگه بۆ پێوانهكردنی بڕ و جۆری هۆکارەکانی پیسبوونی ههوا، پڕۆسەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ رێگریکردن لە پیسبوونی هەوا خێراتر دەکات.