ساڵانه‌ 3 جار وه‌ریده‌گرن

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ گونده‌كانى مه‌لاقه‌ره‌ ده‌توانن نه‌وتى سپی وه‌ربگرن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌ى مه‌لا قه‌ره‌ ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بچنه‌ وێستگه‌ى دابه‌شكردن و نه‌وتى سپی وه‌ربگرن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، ساڵانه‌ لانیكه‌م هه‌ر خێزانێك سێ جار نه‌وت وه‌رده‌گرێت.

وێستگه‌ى مه‌لاقه‌ره‌ له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی و پێویسته‌ هه‌ر خێزانێك كۆبوونى نه‌وتى هه‌بێت ئینجا ده‌توانێت وه‌ریبگرێت.

ئازاد جه‌وهه‌ر ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئێستا هاوڵاتیان ده‌توانن به‌ كۆبوونى ژماره‌ دوو، بڕه‌ نه‌وتى خۆیان وه‌ربگرن كه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك 100 لیتره‌.

وتیشی “ساڵانه‌ لانیكه‌م هه‌ر خێزانێك ده‌توانێت سێجار ئه‌م بڕه‌ نه‌وته‌ وه‌ربگرێت و به‌شێك له‌ خێزانه‌كانیش چوار جار وه‌ریده‌گرن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر كۆبۆنێك كه‌ ژماره‌یه‌كی تایبه‌تى له‌سه‌ره‌، ماوه‌ى سێ تاوه‌كو چوار مانگ نه‌وتى پێ دابه‌شده‌كرێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌موو خێزانه‌كان ده‌توانن به‌شه‌ نه‌وته‌كه‌یان وه‌ربگرن.

ناحیەی مەلاقەرە، 40 کیلۆمەتر لە هەولێر دوورە، دەکەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی کەندێناوە و گوێڕ و رۆژئاوای قەزای مەخموور‌، له‌سنووره‌كه‌یدا 28 گوند هه‌یه‌، نزیکەی 25 هەزار كه‌سی لێده‌ژین، لە ساڵی 1996 حکومەتی عێراق وەک ناحیە ناساندویەتی، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمه‌وه‌ وەک گوند مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ى حكومى له‌ ناحیه‌ى مه‌لاقه‌...

یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ى حكومى له‌ ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره‌ كرایه‌وه‌