بەشێکیان 40 رۆژ بەڕۆژوو دەبن

ئه‌مڕۆ رۆژى چله‌ى هاوینى ئێزدییه‌كانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ رۆژى چله‌ى هاوینى ئێزدییه‌كانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ساڵانه‌ مه‌راسیمی تایبه‌تى بۆ رێكده‌خرێت.

په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌م رۆژه‌ داوه‌ و وه‌ك بۆنه‌یه‌كى فه‌رمی له ‌هه‌رێمی كوردستان ناساندوویه‌تى كه‌ له‌ رۆژى 2ـى ئابی هه‌موو ساڵێك جه‌ژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

په‌رله‌مانى كوردستان له‌ رۆژى 26.10.2010 به‌ بڕیاری ژمارە 6ـی ساڵی 2010ـی جەژنه‌كانی سەری ساڵ و جەمای و چلەی هاوینى بۆ ئێزدییه‌كان په‌سه‌ندكرد.

ساڵانه‌ له‌ رۆژى 24ى حوزه‌یران پیاوانى ئایینی و به‌شێك له‌ ئێزدییه‌كان ده‌ست به‌ رۆژووگرتن ده‌كه‌ن، ماوه‌ى رۆژووگرتنه‌كه‌یان 40 رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌ رۆژى 2ـى مانگى ئابیش ده‌یكه‌ن به‌ جه‌ژن.

لوقمان سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی پەرستگەی لالش بە 964ـی وت، چلەی هاوینی ئێزدیان بۆ ماوەی 40 رۆژ ئێزدیەکان بە رۆژو دەبن و دواتر بۆماوەی سێ رۆژ جەژن بەردەوام دەبێت

ساڵانه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌ په‌رستگاى لالش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌پێی نه‌ریتى خۆیان، كچان و كوڕان له‌و رۆژه‌دا دوعا ده‌كه‌ن مرازیان حاسڵ بێت و ئه‌وه‌ى له‌دڵیانه‌ بۆیان بێته‌ دی.

سەفەری نان و ماست بۆ پەرستگای لالش

سەفەری نان و ماست بۆ پەرستگای لالش