سەفەری نان و ماست بۆ پەرستگای لالش
964+
کاوە عومەر
ساڵانە لە سەرەتای هەموو مانگی ئادارێک تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان، هەر رۆژە و خەڵکی گوندێکی ئێزیدی سەردانی پەرستگای لالش دەکەن و خواردن لەگەڵ خۆیان دەبەن.
سەردانەکە بە “سەفەری نان و ماست – سەردانی نان و ماست” ناسراوە.
لەوێ خەڵکەکە نان دەخۆن و نان دەبەخشنەوە و دوعا و نزا بۆ هاتنەدی خواستەکانیان دەکەن.
بە قسەی خۆیان بێت، هەزاران ساڵە ئەم رێوڕەسمانە هەن.