جوتیاران له‌خه‌م ره‌خسان
له گه‌رمیان بۆ یه‌كه‌مجار ئامێرێك به‌كارهێندرا بۆ چاندنى مه‌ره‌زه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن:
له‌مه‌ودوا جوتیارانى گه‌رمیان خه‌مى چاندنى مه‌ره‌زه‌یان نه‌ما و به‌ده‌ست نایچێنن، چونكه ئامێرێكیان له وڵاتى چین هێناوه و ئه‌مساڵ تاقیان كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێن هه‌م ئاسانكاریمان بۆ ده‌كات و هه‌میش ده‌ست و په‌نجه‌مان پێوه هیلاك نابێت.
حه‌مید ساڵح، جوتیارێكه له گه‌رمیانه‌وه داواى ئه‌و ئامێره‌ى له وڵاتى چین كردووه، ئه‌مساڵ كه به‌ده‌ستی گه‌یشتووه 70 دۆنم مه‌ره‌زه‌ى پێچاندووه و ده‌ڵێت “ئامێرێكى باش و سه‌ركه‌وتووه”.
ئه‌م جوتیاره له گرته ڤیدیۆیه‌كدا له ته‌نیشت ئامێره‌كه‌ى راوه‌ستاوه و داوا له حكومه‌ت ده‌كات ئه‌گه‌ر هاوكاریان بێت ده‌توانن زیاتر له‌وه به‌رهه‌مى بهێنن كه ساڵانه به‌رهه‌میان هێناوه.
كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش سه‌ردانى ئه‌و كێڵگه زه‌ویه‌یان كرد كه ئه‌مساڵ له‌رێگه‌ى ئه‌م ئامێره‌وه به مه‌ره‌زه داچێندراوه و له‌نزیكه‌وه جوتیاره‌كانیان بینیوه.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاوی كردووه‌ته‌وه.