داوای هاوتاكردنی موچە لەگەڵ بەغدا دەكات
رەحمان بەهۆی “تەقینەوەی مین” هێز و زۆربەی جەستەی لەدەستداوە
+964
دیلان محەمەد جەزا
رەحمان عەبدولکەریم ماوەی 19 ساڵ کاری هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی کردووە، بەڵام ئێستا ژیانێكی سەخت بەڕێدەكات و چەند بەشێكی جەستەی لەدەستداوە، داواش دەكات موچەی كەمئەندامانی كوردستان هاوتای موچەی كەمئەندامانی عێراق بكرێت.
رەحمان عەبدولكەریم بۆ 964 باسی لە سەختیی ژیانی خۆی كرد و دەڵێت، پێنج كچی هەیە و چواریان قوتابیین، ژیانێكی زەحمەت دەباتەسەر و بەڕێوەناچێت.
ئەو بە قسەی خۆی، لە سەرجەم ئەو گوندانەی مینی تێدابووە، كاری كردووە و لە ساڵی 2011 لە گوندی وڵاخلوی سەر بە ناوچەی شارباژێڕ بەهۆی تەقینەوەی مین پێیدا، هەردوو دەست و هەردوو چاو و قاچێکی و هەردوو پەردەی گوێیشی لەدەستداوە.
رەحمان دەڵێت، “موچەكەم تەنیا 150 هەزار دینارە و حەوت سەرخێزانین، داوا دەكەم موچەكانمان هاوتای موچەی كەمئەمدامانی بەغدا بكرێت”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
حەوت جۆر پیشەیە
راهێنانی پیشەیی کرایەوە و کەمئەندامان دەتوانن داوا پێشکەش بکەن
سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقییان کردووە
کەمئەندامان داوای هاوتاکردنی موچەکانیان دەکەن
خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی چەمچەماڵ
بڕۆن بایۆمەتری بکەن دەنا موچەکانتان دەبڕدرێت
چی پێویستە؟
کەمئەندامە بێ کۆدەکانی شارەزوور بچن بایۆمەتری بکەن
"وهزیرى كار دهچێته بهغدا"