دیوی پشتەوەی شاخی گۆیژەی سلێمانیە

ئاگر لە شاخی هەڕووتە کەوتوەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆل نەکراوە

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

زانیاری نوێ… 

ئاگرەکەی شاخی هەڕووتە کۆنتڕۆڵکرا.

ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی بە 964ـی وت، لە کاتژمێر 2:30ـی نیوەڕۆ ئاگر لە شاخی هەڕووتە کەوتەوە لەدوای زیاتر لە دوو کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان وتی، چەند رەز و باخێکی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە.

زانیاری پێشتر….

کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە شاخی هەڕووتەی سلێمانی کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆل نەکراوە، تمی فڕۆکەوانیش بە هێلیکۆپتەر هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن.

بەپێی زانیارییەکانی  پەیامنێری 964 کە لە شوێنی رووداوەکەیە، ئاگرەکەی شاخی هەڕووتە کە دەکەوێتە دیوی پشتەوەی شاخی گۆیژە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بەهۆی سەختی و بەرزی شوێنەکە ئۆتۆمبێلەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن سەربکەون و ئاگرەکە بکوژێنەوە، لە ئێستادا تیمی فڕۆکەوانی بە هێلیکۆپتەر هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران