"غازى ماڵان ده‌بنه شوێنی دیكه"
له قه‌ڵادزێ كارى بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى غاز رێكده‌خرێته‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
له قه‌ڵادزێ كاروبارى بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى غازی ماڵان رێكده‌خرێته‌وه، ده‌بوایه سبه‌ى پێنجشه‌ممه كاره‌كانى رێكخستنهكه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام نوێنه‌رى سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت “10 رۆژى دیكه‌ى پێده‌چێت”.
تێبینى و سهرهنجهكانى لیژنه‌ى به‌دواداچوون ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له بریكاره‌كان ئه‌و غازه‌ى پێیان ده‌درێت دابه‌شی سه‌ر ماڵه‌كانى بكه‌ن، ده‌یده‌نه شوێنی دیكه، ئه‌مه‌ش وای له لیژنه‌كه و نوێنه‌رى سامانه سروشتییه‌كان كرد، كاره‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه.
ئه‌بوبه‌كر خدر، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان له سنوورى پشده‌ر به 964ـى راگه‌یاند، 50%ـى بریكاره‌كان وه‌كو پێویسته كارى خۆیان ناكه‌ن، بۆیه له‌رێگه‌ى رێكارى نوێوه كاره‌كانیان رێكده‌خه‌نه‌وه.
وتیشی “له‌رێگه‌ى پێدانى لۆى و له‌زگه‌ى نوێوه كارى هه‌ریه‌كه‌یان دیاری ده‌كه‌ین و هه‌موو بریكارێك بۆى نییه له‌هه‌ر گه‌ڕه‌كێك بیه‌وێت غاز دابه‌ش بكات”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى نوێنه‌رى سامانه سروشتییه‌كان به 964ـى داوه، له‌سنوورى قه‌زاى پشده‌ر نزیكه‌ى 40 بریكارى دابه‌شكردنى غاز هه‌یه كه له پێنج كارگه غاز له سنووره‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
هەرماڵێک لە کەرکوک غازی لێببڕێت لە رێگەی GPSـەوە غازی بۆ دابین دەکرێت
غازی ماڵان
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:
"هەر ماڵێک مانگانە دوو بوتڵ غاز بەکارتی ئەلکترۆنی وەردەگرێت"
سەرچاوەکەی کەرکوکە و عەمبارکراویشی هەیە
گەرمیان خەمی کەمی و گرانبوونی غازی نییە
سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز له سلێمانی
سبه‌ی 50 تا 100 دووته‌نی غاز ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه
دەبێتە یەکەمین کارگە لە هەرێم