45.7% كۆچبەران گەیشتنە یۆنان

129 کۆچبەر لە ئیجەدا بەجێهێڵدراون

964+

ئەحمەد مستەفا

دەزگای لوتکە، بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، “لەم هەفتەدایە لە 45.7%ی ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە بۆ یۆنان گەشتیان کردووە سەرکەوتوبوون، کە بەهۆیەوە، دوو هەزار و 81  کۆچبەر گەیشتوونەتە یۆنان”.

دەزگاکە، ئەمڕۆ چوارشەممە 31.7.2024 نوێترین ئاماری گەیشتنی کۆچبەرانی بە دوورگەکانی یۆنان بڵاوکردەوە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاندووە، “بەپێی ئەو ئامارانەی بەدەستمان گەیشتوون، لەم هەفتەیەدا 81 بەلەم کە دوو هەزار و 81 کەسیان هەڵگرتبوو هەوڵیانداوە بگەنە دوورگەکانی یۆنان، 37 بەلەم گەشتەکەیان ئەنجامداوە و 947 کەسیش بە فەرمی لە دوورگەکانی یۆنان تۆمارکراون”.

لەم هەفتەیەدا 12 حاڵەتی ئاستەنگی لە دەریای ئیجە تۆمارکراون، کە 334 پیاو و ژن و منداڵ رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە لەو 12 حاڵەتەدا پێنج- یان پاڵنانی پاشەکشەیان لەگەڵدا کراوە و دەسەڵاتدارانی یۆنان کەشتی رزگارکەریان وەک ئامرازێکی دیپۆرتکردنەوەی نایاسایی بەکارهێناوە.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، 129 کەس لە 6 کەشتی رزگارکەردا لە دەریای ئیجەدا بەجێهێڵدراون.

دەزگای لوتکە بە بێ ئاماژەدان بە نەتەوەکانیان، دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە گشتی 947 پیاو و ژن و منداڵ بە سەلامەتی گەیشتوونەتە دورگەکانی یۆنان، و لە کۆی هەموو ئەو بەلەمانەی کە لەم هەفتەیەدا لە تورکیاوە بەرەو دورگەکانی ئیجەی یۆنان گەشتیان کردووە 45.7%یان سەرکەوتوو بوون لە گەیشتنیان بە ئەوروپا”.

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ناردنی کۆچبەران بۆ روان...

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا هەڵدەوەشێنێتەوە