دادوەرێك وا دەڵێت

“حاڵەتەكانی جیابوونەوە لە گەرمیان زیادی كردووە”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دادوەر گۆران عەلی دەڵێت، حاڵەتەكانی جیابوونەوە لە گەرمیان زیادی كردووە و دادگاش نەیتوانیوە حاڵەتەكان كەم بكاتەوە.

دادوەر گۆران عەلی ئەمڕۆ دووشەممە 29.7.2024 بە 964ی وت، ” حاڵەتەكانی جیابوونەوە لە گەرمیان زیادی كردووە، كاتێك زیادیش دەكات دەبێت لەسەری بوەستین.

وتیشی، سۆشیاڵ میدیا رۆڵێکی خراپ دەگێڕێت لە جیابوونەوەی هاوسەرەكان.

ئەو دادوەرە ئاماژە بەوەش دەكات، یاسا نەیتوانیوە جیابوونەوەی هاوسەران كەم بكاتەوە.

سەبارەت بە ئامارەكانیش، دادوەر گۆران عەلی رایگەیاند، تا كۆتایی ساڵ ئاماری ورد بەردەست نابێت و ئێستا نازانن، بەڵام ژمارەی كەیسەكان دەریدەخات حاڵەتەكە زیاتر بووە.

بە پێی ئاماری دادگاكانی سەر بە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك – گەرمیان، لە ساڵی 2023دا 1352 تەڵاق و جیابوونەوە تۆمار كراوە، لە بەرامبەردا 2618 مارەبڕینیش هەبوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە مانگێکدا 6518 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە

لە مانگێکدا 6518 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە