دژ بە دوو سەرۆک تۆمارکراون
بۆ دوو سکاڵای پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دادگا کۆدەبێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەردوو سكاڵای تایبەت بە هەرێمی کورردستان كۆدەبێتەوە، كە دژی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی بێت، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگاکە لە بارەی سکاڵاکان کۆدەبێتەوە.
سكاڵای یەكەمیان داواكراوە، “بڕیارەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە نادروست لە قەڵەم بدرێن و ئەگەر لە ماوەی سێ مانگی داهاتووشدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامنەدرێت، حكومەتی هەرێم هەڵبوەشێندرێتەوە”.
لە سكاڵای دووەمیان، لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە تۆمار کراوە، دژی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و تێیدا داواكراوە، “چەند ماددەیەك لە یاسای هەمواركراوی ئەنجومەنی شورای كوردستان بە نادەستووری لەقەڵەمبدرێن، كە پەیوەندییان بە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی شورای هەرێمەوە هەیە لە كاروبارەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و سكاڵا رەگەزنامەكان”.
ئەوە لە کاتێکدا ئەو پەرلەمانتارە لە سكاڵاكەیدا داواشیكردووە، “كاركردن بە یاسای هەمواركراوی ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان رابگیرێت، تا كاتی یەكلایی بوونەوەی سكاڵاكەی”.