گرافیک: 964
"پلانی نوێی هەیە"
نەجمەدینی غوڵامی دیارییەک پێشکەشی سلێمانی دەکات
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی ئەم ئێوارەیە دیاریەک پێشکەشی سلێمانی دەکات و پلانی بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی تریشی هەیە.
ماوەیەکی زۆرە جگە لە چالاکی و ئاهەنگ نەجمەدینی غوڵامی هیچ بەرهەمێکی نوێی نییە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “دیارییەک بۆ سلێمانی ناوی کلیپە نوێیەکەمە و کاری موزیکی لەلایەن نزار زێوێیی دانراوە، سەرجەم دیمەنەکانی کلیپەکە لە سلێمانی تۆمارکراوە و ستایلی شادە”
بڕیار فەتاح کاری کلیپی بۆ کردووە و سەرجەم دیمەنەکانی کلیپەکە لە سلێمانی تۆمارکراوە، راشیگەیاند لە ماوەی مانەوەی لە کوردستان چەند بەرهەمێکی دیکەی ئامادە کردووە و لە هەوڵی کلیپکردنیدان.
نەجمەدینی غوڵامی لە ساڵی 1958 لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، خاوەنی 23 ئەلبوم و چەندین بەرهەمی و کلیپی جیاوازە.
پێداچوونەوە: میدیا گۆران