عەلوەی سلێمانی لە بارەی کڕینی سەوزەوە ئاگادار کراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار نەکراوە
دیلان محەمەد جەزا
خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دووپاتی دهكاتهوه كه تاوهكو ئێستا هیچ حاڵهتێكی تووشبون به كۆلێران له سنوورهكهیان تۆمار نهكراوه، ئاگاداری هاوڵاتیانیش دەکاتەوە كه ئاوی بیر و چەمەکان نەخۆنەوە بۆئهوهى بەدووربن لە سکچون و رشانەوە و کۆلێرا.
د. رزگار عەلی بەرێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بە 964 وت، لە کاتی وەرزی گەرما حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە زیاد دەکەن و ئامادەکاری تەواو کراوە و ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەن جگە لە ئاوی بوتڵکراو و ئاوی ماڵەوە ئاوی دیکە نەخۆنەوە.
وتیشی “عەلوەی سلێمانی ئاگادار کراوەتەوە نابێت ئەو سەوزانە بکرن کە بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن”.
باسی لەوەشکرد، رۆژانهش له پرۆژەکانی نیشتەجێبوون نمونە لە ئاوەکانیان وەردەگیرێت و پشكنینى بۆ دهكهن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن