دیمه‌نێكی كاتى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه له هه‌وڵه‌بجه... وێنه: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان
پڕۆژه‌كانیان جۆراوجۆرن
له هه‌ڵه‌بجه پاڵپشتى دارایی له 52 گه‌نج ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانیان
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه، پڕۆژەی پاڵپشتی گەنجان بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانیان، چووە قۆناغی جێبەجێکردن 1ماره‌یان 52 گه‌نجه و پڕۆژهكانیشیان جۆراوجۆرن.
پاڵپشتییه داراییه‌كه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه خاوەن پڕۆژەن بۆ ئه‌وانه‌ش دەست به پڕۆژەكانیان ده‌كه‌ن.
پڕۆژەكه لەلایەن ڕێکخراوێکی عێراقی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و بە پاڵپشتی وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری BMZ هاوکاری دارایی کراوە و لەلایەن GIZ جێبەجێدەکرێت.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان له هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، هه‌نگاوى یه‌كه‌مى ئه‌و پاڵپشتییه بڕه پاره‌یه‌كیان پێدەدرێت بۆئەوەی پڕۆژەکانیان فراوان بکەن یاخود دەست بە پڕۆژەکانیان بکەن.
38 گه‌نج كار له‌سه‌ر فراوانكردنى پڕۆژه‌كانیان و 14 گه‌نجیش له‌سه‌رتاى ده‌ستپێكردنی پڕۆژهكانیانن.
جۆرى پڕۆژهكانیشیان بریتین له دروستكردنى سابون، كشتوكاڵ، به‌بازاڕكردنى به‌روبوم، به‌رگدوورى و دارتاشی و چه‌ند پیشه‌یه‌كی دیكه.
وتیشی ” ئه‌وانه‌ى پڕۆژه‌كانیان فراوان ده‌كه‌ن بڕى چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت و ئه‌وانه‌ى له دهستپێكیشن سێ ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەمەبەستی سەرخستن و چاودێریکردنی پڕۆژه‌كان بەڵێننامەی یاسایی به گه‌نجه‌كان پڕکراوەتەوە، تا پابەندی ئەو مەرج و رێنماییانە بن کە پاڵپشتیە مادییەکەیان لەپێناویدا وەرگرتووە.