ناحیه: لێپرسینه‌وه‌ى یاساییمان كردووه
له سنوورى دێگه‌ڵه زێده‌ڕۆییه‌كانى سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو لابران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى دێگەڵە – شۆڕش، هه‌ڵمه‌تى لابردنى زێده‌ڕۆییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو جێبه‌جێكرا و ئاوى ئه‌م ناحیه‌ش ده‌ڵێت، زێده‌ڕۆییه‌كانى گوندێك ئەوەبووە ماڵێك ئاوى دراوسێیەكه‌ى به‌كارهێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه له سنوورى قه‌زاى كۆیه، له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان باس له پێكهێنانى لیژنەیەک ده‌كەن لە نوێنەری ناحیە و فەرمانگەی ئاو و بنکەی پۆلیس، بۆ بڕینی ئەو زێدەڕۆییانەی کراونەتە سەر ئاوی پاکی ماڵان له سنوورى ناحیه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، توانیویانه چەند زێدەڕۆییەک ببڕن و لێپێچینەوەی یاساییش له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاراندا بكەن.
به‌ختیار به‌هرام، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى دێگه‌ڵه، ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى ئه‌م لیژنه‌یه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕاى بوونى سه‌رپێچییه‌كان، به‌ڵام نه‌یانهێشتووه كێشه و گرفت بۆ هاوبه‌شانیان دروست ببێت.
وتیشی “له گوندى گۆمه‌تاڵ چه‌ند سه‌رپێچییه‌ك هه‌بووه، ئه‌ویش ماڵه‌كان ئاوى دراوسێكانیان به‌كارهێناوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌وه بڕاون”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاو دووپاتیكرده‌وه، ئێستا له سنوورى ناحیه‌كه‌یان نه له بیره‌كان و نه له كاره‌باش هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ پێدانى ئاو نییه.