سۆراغ؛ ئەمساڵ 51 کەس خنکاون
رۆژی خۆپاراستنە لە خنکان و ئەوانەشی بەهۆیەوە دەمرن زۆرترینی منداڵن
964+
ئەحمەد مستەفا
بەپێی داتا تۆمارکراوەکانی بەرگری شارستانی و سۆراغە بەردەوامەکانی 964 بۆ رووداوەکانی خنکان، لە ماوەی نزیکەی حەوت مانگی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان 51 کەس خنکاون کە زۆرینەیان منداڵ بوون.
ئەمڕۆ 25.7.2024، رۆژی جیهانی خۆپاراستنە لە خنکان، ئەوەش بە ئامانجی زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بە دەرئەنجامە وێرانکەر و بەردەوامەکانی خنکان لەسەر خێزان لە جیهان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن، کە بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان، “ساڵانە نزیکەی 236 هەزار کەس بەهۆی خنکانەوە ژیانی خۆیان لەدەستدەدەن”.
داتای رێکخراوەکە ئەوەی سەلماندووە، “منداڵانی تەمەن پێنج بۆ 14 ساڵ زیاتر تووشی ئەم کارەساتە دەبن”
بە قسەی، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بۆ 964، “لە ماوەی نزیکەی شەش مانگی ئەمساڵدا 40 حاڵەتی خنکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکان تۆمار کراون”، هەروەها لەماوەی 25 رۆژی رابردووشدا تۆڕی 964 داتای 11 رووداوی خنکانی کردووە، کە کۆی گشتی حاڵەتەکانی خنکانی گەیاندووە بە 51 حاڵەت.
لە بارەی هۆشیاری ئەوان بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە هاوڵاتیان نزیکی چەم و رووبارەکان نەکەونەوە و ئەگەر مەلەکردن نەزانن نەچنە بۆ مەلەکردن لە دەریاچەکاندا”.
پێش چەند رۆژێک، ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان ناسراو بە JCC، لیژنەکەی خۆی بۆ رێگرتن لە دیاردەی خنکانی هاوڵاتی و گەشتیاران کارا کردەوە و دەستبەجێ چوار داواکارییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیاند.
رزگار نەقشبەندی لە تیمی JCC، ئەم داواکارییە لیژنەی بۆ 964 ناردووە، کە دوای تاوتوێکرنی پلان و شوێنە مەترسی دارەکان بەفەرمی ئاڕاستەکراون:
1- پێشنیار بۆ وەزارەتی ئەوقاوف و کاروباری ئاینی کرا کە داوا لە گشت پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکان بکرێت لە ووتاری هەینی باسی دیاردەی خنکان بکرێت لە رووی شەرعیەوە بۆ ئەوانەی کە دەچنە شوێنە گەشتیاریەکان بۆ مەلەوانی.
2- داوا لە وەزارەتی ناوخۆ بکریت بۆ خێراکردنی دامەزراندنی پۆلیسی گەشتیاری لە شوێنە گەشتیاریەکان کە هۆکاریکە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران.
3- داوا لە وەزارەتی پەروەدە بکرێت لە رێگای مامۆستا و وانە وەرزشیەکان قوتابیان هۆشیار بکرێنەوە لە مەترسی مەلەکردن کردن لە شوێنە رێگا پێنەدراوەکان و ناوچە گەشتیاریەکان کە شیاوی مەلەکردن نین.
4- بڵاو کردنەوەی تابلۆ و هێما ی ئاگادار کردنەوە لە مەترسیەکانی خنکان لە شوێنە گەشتیاریەکان و ئەو ناوچانەی کە مەترسی خنکانی لێدەکرێت یان ساڵانە ھاوڵاتی تیایدا دەبێتە قوربانی حاڵەتەکانی خنکان.
رووداوەکانی خنکان
تەرمەکەى دەرهێنرایەوە
گەنجێک لە بەنداوى موسڵ خنکا
چەند كچێكی دیكەش رزگار كران
کچێک لە رووباری ساوا خنکا
دوای دوو هەفتە لە خنکانی
تەرمی منداڵە دوو ساڵانەکەی بێخاڵ دۆزرایەوە
رەواندز
گەنجێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا
دەربەندی رانیە
کەسێک خنکا و تەرمەکەشی دۆزراوەتەوە
مێردمنداڵێک
لە هەولێرەوە چووە سیدەكان و خنكا
یەکێکیان مانگێک زیاترە