سنووری ناحیەی گوێڕ
لە رووداوێكی هاتوچۆدا باوك و كچێك گیانیان لەدەست دا
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی گوێر دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون، دوو لە مردووەکان باوک و کچ بوون
ئەمشەو (دووشەممە 22.7.2024) لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لە رێگای كوبیانی نێوان ناحیەی گوێر و شارەدێی مەلاقەرە، نزیك گوندی شۆرەزەرتكە، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون.
مەسعود نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێر رووداوەكەی بۆ 964 پشتڕاستكردەوە و وتی، ”رووداوەکە لە بەرامبەر گوندی شۆرەزەرتكە روویداوە و لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی پیکاب نیسان و ئۆپڵ.
روونیشیکردەوە، لە رووداوەکەدا باوك و كچێك گیانیان لەدەستداوە، چوار کەسی دیکەش بەهۆیەوە بریندار بوون.
هەمزە محەمەد دانیشتووی گوندی شۆرەزەرتكە بۆ 964 وتی، دوای كاتژمێر 8:30 رووداوەكە روویداوە، هاوڵاتییەك لەگەڵ كچەكەی گیانیان لەدەستداوە، باوكی ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، پێشتر موختاری گوندی شۆرەزەرتكە بووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر