سنووری ناحیەی گوێڕ

لە رووداوێكی هاتوچۆدا باوك و كچێك گیانیان لەدەست دا

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی گوێر دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون، دوو لە مردووەکان باوک و کچ بوون

ئەمشەو (دووشەممە 22.7.2024) لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لە رێگای كوبیانی نێوان ناحیەی گوێر و شارەدێی مەلاقەرە، نزیك گوندی شۆرەزەرتكە، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون.

مەسعود نوری، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێر رووداوەكەی بۆ 964  پشتڕاستكردەوە و وتی، ”رووداوەکە لە بەرامبەر گوندی شۆرەزەرتكە روویداوە و لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی پیکاب نیسان و ئۆپڵ.
روونیشیکردەوە، لە رووداوەکەدا باوك و كچێك گیانیان لەدەستداوە، چوار کەسی دیکەش بەهۆیەوە بریندار بوون.

هەمزە محەمەد دانیشتووی گوندی شۆرەزەرتكە بۆ 964 وتی، دوای كاتژمێر 8:30 رووداوەكە روویداوە، هاوڵاتییەك لەگەڵ كچەكەی گیانیان لەدەستداوە، باوكی ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، پێشتر موختاری گوندی شۆرەزەرتكە بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی د...

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکە بریندارن