ئەو ئاڵوباڵوەی کە دەستی بەسەرداگیرا. وێنە: تاقیگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی گەرمیا.
مادەی کیماویی زۆربوو
سێ تۆن ئاڵوباڵو لە گەرمیان دەستی بەسەرداگیرا
میدیا گۆران
بڕێکى زۆر ئاڵوباڵوی هاوردەکراو لە گەرمیان دەستی بەسەرداگیرا کە رێژەیەکی زۆری مادەی نیتراتى تێدا بوو و ئەوەش زیانى هەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.
محەمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تاقیگەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی گەرمیان بە 964ـی وت، دوێنێ شەو نزیکەی 3 تۆن ئاڵوباڵو لە ئێرانەوە گەشتە عەلوەکانی کەلار، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی رێژەیەکی زۆری مادەی نیترات لە پشکنین دەرنەچوو و ئەمڕۆ رێگریکرا لە فرۆشتنی.
وتیشی، مادەی نیترات زیانبەخش و مەترسیدارە گەر رێژەیەکی زۆر بۆ بەرهەمەکان بەکاربێت ئەوا دەبێتە هۆی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی وەک؛ کێشە لە کۆئەندامی هەرس، دەمارەکان، تێکچوونی هۆڕمۆنات، کۆئەندامی زاوزێ و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەش زیاد دەکات.
لە ئێرانەوە نزیکەی 30 تۆن ئاڵوباڵو هاوردەی هەرێمی کوردستان کرابوو، سێ تۆن بۆ گەرمیانە و 27 تۆنەکەی تریش دەبردرێتە عەلوەکانی سلێمانی، محەمەد ئیبراهیمیش دەڵێت، هەرکە ئەنجامی پشکنینەکان دەرچوون ئێمە راستەوخۆ تیمی سلێمانیمان ئاگادارکردەوە.
“مادەی نیترات لە هەرێمی کوردستانیش بۆ گەشەکردن و رەونەقکردنی بەروبومەکان بەکاریدەهێنن بەڵام بێ تامیشی دەکات” محەمەد ئیبراهیم وای وت.