دوای چاره‌سه‌ركردن ئازاد كرایه‌وه
له شانه‌ده‌ر بزنێكى كێوی تووشی رووداوی هاتوچۆ ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بزنێكی كێوی له‌سه‌ر رێگاى نزیك ئهشكهوتنى شانه‌ده‌ر تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو، كاتێك ژینگه‌پارێزانى ئه‌م سنووره ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، له‌لایه‌ن پزیشكى تایبه‌ت چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كه‌ن و دواتر ره‌وانه‌ى ناو سروشتى ده‌كه‌نه‌وه.
بزنه‌كه، له نزیك ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر ده‌یویست له‌سه‌ر رێگا بپه‌ڕێته‌وه ئه‌وبه‌ر، خۆى به ئۆتۆمبێلێكدا ده‌كێشێت چه‌ند شوێنێكی بریندار ده‌بێت.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى وت، رووداوه‌كه نزیكه‌ى دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر روویداوه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش بزنهكهیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ناو سروشت، به‌ڵام به‌پێویستیان زانیوه ئه‌مڕۆ ڤیدیۆى گهڕاندنهوهكهى بڵاوبكه‌نه‌وه.
وتیشی “دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى تیمه‌كانمان له مێرگه‌سۆر، له‌لایه‌ن پزیشكى تایبه‌ته‌وه نه‌شته‌رگه‌رى و چاره‌سه‌رى پێویست بۆ بزنه‌كه كراوه”.
له‌ماوه‌ى ساڵێكی كاركردن، ملازم سدیق نه‌یبیستووه كه رووداوێكى له‌مشێوه‌یه له سنووره‌كه‌یان روویدابێت و ده‌شڵێت “رووداوێكی ده‌گمه‌نه و پێشتریش نه‌مبیستووه رووداوى وا هه‌بووبێت”.
ژینگه
سلێمانی زۆرترین ئینجا هەولێر و شارەکانی دیکە
مانگی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 98 خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراون
سزای لەسەرە
لە ئاکرێ ئاگرکردنەوە لەناو باغ و بێستانەکان قەدەغەکرا
لە بەهار بەسەر جوتیاران دابەشی دەکەن
لە چیای شنگال 20 هەزار قەڵەمە هەنجیری خۆماڵی ئامادە دەکرێت
12 رێنمایی بڵاوکردەوە