بەرزەپردێک لە دووڕیانی کۆڕێ – شەقڵاوە دروست دەکرێت

+964
هێرۆ مەولودی – هه‌ولێر

پرۆژەی دروستکردنی بەرزەپردی دووڕیانی کۆڕێ – شەقڵاوە بۆ فراوانکردنی رێگه‌کە دەستی پێکردووە.

پەیجی فەرمی پارێزگای هەولێر به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك، پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ پرۆژه‌كه‌ كاری تێدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نووسیویەتی، تا ئێستا ٪30 کارەکانی پرۆژەکە کاری تێدا کراوە، مه‌به‌ستیش رێكخستن و فراوانکردنی رێگه‌ی دەربەندی کۆڕێ – شەقڵاوه‌یه‌.

بەرزەپردەكه‌ بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتیی رێگه‌وبانی هەولێر و بە شێوەی بەڵێندەرایەتی بە کاڤین گرووپ دراوە

پرۆژەی بەرزەپردی كۆڕێ – شەقڵاوە بە گوژمه‌ی 40 ملیار دینار و لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.

بە ئاواكردنی ئەم بەرزه‌پردە، قەرەباڵغی و رووداوەکانی هاتوچۆ له‌ رێگه‌دا تا رادەیەکی زۆر کەمدەبێتەوە.