هەواڵەکان
پۆلیسی دهۆک جادوگەرێكی دەستگیر کرد و جوتیارانی قەراج و کەندێناوەش گردبوونەوە
+964
ژووری هەواڵ
پۆلیسى دهۆک تۆمەتبارێکى دەستگیرکرد کە نوشتە و جادوى بۆ خەڵک کردووە و دوو ساڵ پێشتریش بە هەمان تۆمەت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرابوو.
پۆلیسى دهۆک تەڵەکەبازێکى دەستگیرکرد
400 بارهەڵگرى پڕ لە گەنم کە هى جوتیارانى دەشتى قەراج و کەندێناوەن، لەسەرەدا وەستاون بۆ ئەوەى سایلۆى مەخمور لێیان وەربگرێت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، لێیان وەرناگیرێت
بەشێک لە جوتیارانى قەراج و کەندێناوە گردبوونەوە
خوێندکارانی پۆلی 12ـەی ناو چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بێبەش نەبوون لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بەڵام ئەنجامەکەیان باش نەبووە و لە کۆی 34 خوێندکار تەنیا پێنج خوێندکار دەرچوون و 29 خوێندکاریان کەوتوونەتە خولی دووەم، لە دهۆک لە کۆی دوو خوێندکاری وێژەیی هیچ کام لە خوێندکارەکان دەرنەچوون.
لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان پێنج خوێندکار دەرچوون
نرخی زێر ئاهی بەبەردا هاتەوە و تۆزێک دابەزی ئەمە مژدەیەکیشە بۆ ئەوانەی بەنیازی ژنهێنان و یان زێڕکڕینن دەستوو برد بکەن تادیسان بەرزنەبووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 2400 دۆلار دابەزى، لە کاتێکدا دوێنێ یەک ئۆنسە بە 2447 دۆلار بوو و رۆژى پێشتر تا 2483 دۆلار بەرز ببووەوە.