شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له سلێمانی داخرا
+964
دیلان محەمەد- هەولێر
ئه‌مڕۆ شه‌قامی راپەڕین له سلێمانی بەربەستکرا و ماوەی چوار مانگ بە رووی شۆفێراندا داده‌خرێت.
ئەندازیار توانا محەمەد، سەرپەشتیاری پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری له سلێمانی، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئێستا کارەکانی شەقامە کاتییەکه تەواو کراوە و لە سەرەوە شەقامەکە بەربەست دەکەن و دواتر كاركردن ده‌ستپێده‌كات.
بەقسەی توانا محەمەد، دەبوو لەگەڵ سایدی سلێمانی- راپەڕین، سایدی بەرامبەریشی لە 30 تشرینی دووه‌مى 2022 كاری تێدابكرایه، بەڵام بۆ ماوەی دوو مانگ کارکردن لەم سایدەشدا بەھۆی قەرەباڵغی تەکیەی کەسنەزانییەوە دواکەوت.
وتیشی “ژێرڕەوەكانی شه‌قامه‌كه “نه‌فه‌ق” نزیکەی چوار مانگ له‌گه‌ڵ شەقامی سەرەکی بەربەست دەکرێن”.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، 12 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەكە تەرخانكراوە و كاتی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووه.
پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری، كه لە 30-8-2022ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی راپه‌ڕین – سلێمانی.