قایمقامیەتی سلێمانی - وێنە: 964
لە سلێمانی
گەیم سەنتەرێک هەشت منداڵی تێدابووە و داخرا
ژووری هەواڵ
لە گەڕەکی هاواری شار لە سلێمانی، گەیم سەنتەرێک مشتەری منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵی هەبووە، لەسەرە ئەوە داخرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، لەکاتی سەردانیکردنی لیژنەکانی چاودێری، لە گەیم سەنتەرەکەدا هەشت منداڵ بینراون کە تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 17 ساڵ بووە.
“هه‌شت منداڵ له گه‌یم سهنتهرهكهدابوون كه ته‌مه‌نی سێ منداڵیان 17 دوو منداڵی 16 ساڵ، دوو منداڵی دیكه 14 ساڵ و یه‌ك منداڵه‌كه‌ی دیكه 13 ساڵ بوون”، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.
ئەمڕۆ شەممە 20.7.2024، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، جگە لە داخستنی گەیم سەنتەرەکە، خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند، دەبێت گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان (ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تیان بۆ سه‌رو 18 ساڵ وه‌رگرتوه)، هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان بۆ شوێنەکانیان بكه‌ن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.