رێز له جەلال بەرزنجی دەگیرێت
+964
هێرۆ مەولودی – هه‌ولێر
لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی کورد، ئەمرۆ سێشەممە لە رێوڕەسمێکدا رێزی له شاعیر و نووسەری کورد جەلال بەرزنجی دەگرێت.
عەبدولڕەحمان فەرهادی ، سەرۆکی لقی هه‌ولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بە تۆڕی 964ـی راگەیاند، بۆ رێزگرتن لە جه‌لال به‌رزنجی تا لە ژیاندا ماوە، ئه‌م رێوڕه‌سمه ئەنجام دەدرێت و پارێزگاری هەولێر و نووسەران و ئەدیبان بۆ ئەم مەراسیمە ئامادە دەبن.
جەلال بەرزنجی، نووسەر و شاعیری کورد لە دایکبووی هەولێر و نیشتەجێی وڵاتی کەنەدایە، لەوێدا کتێبی شیعر و بیرەوەرییەکانی، كه بۆ زمانی ئینگلیزی وه‌رگێڕدراون، بوونه‌ته پرفرۆشترین کتێبهكان لە کەنەدا و مانگی 11ـی ساڵی 2022 لە زانکۆیەکی ئەو وڵاتە دکتۆرای فەخریی پێبەخشراوە.
ئەم نووسەرە بە سەردانێک گەڕاوەتەوە کوردستان و دەربارەی رێوڕه‌سمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، تایبەت بە تۆڕی 964 وت: “دڵخۆشم لە وڵاتی خۆم ئەم رێوڕه‌سمه بۆ نووسەر و شاعیرێک ئەنجام دەدرێت، هیوادارم نووسەرانی دیکەش تا لە ژیاندا ماون بەم جۆرە رێزیان لێبگیرێت.
رێورەسمی رێزلێنانی جەلال بەرزنجی، کاتژمێر 4ی ئێوارەی لە هۆڵی مەهدی خۆشناو له ناو باره‌گه‌ی لقی هه‌ولێری یەکێتی نووسەرانی کورد رێكده‌خرێت.