لە قوشتەپەوە بۆ ئوردن و سعودیە

یەکەم کاروانی جپسی پەتاتەی كوردستان هەناردە کرا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

یەکەم کاروانی جپسی پەتاتەی هەرێمی كوردستان، کە پێکهاتبوو لە 10 هەزار کارتۆن جیپس و بە پێنج بارهەڵگر رەوانەی وڵاتانی ئوردن و سعودیە كرا.
قایمقامییەتی قوشتەپە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.7.2024 هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، بارەكە لە کارگەیەکی قەزای قوشتەپەوە هەناردەی هەریەک لە وڵاتانی ئوردن و سعودیە کرا.

سەرچاوەكە دەڵێت، ئەو پەتاتەیەی لە بەرهەمهێنانی جپسەکە بەکارهاتووە، بەرهەمی جوتیارانی قەزای قوشتەپە و گوندەکانی دەوروبەرین، کە ئەوەش دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ جوتیاران بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان، هاوکات کۆمپانیای بەرهەمهێنی جپسەکەش کۆمپانیایەکی خۆماڵییە و هەلی کاری بۆ دەیان گەنجی سنوورەکە رەخساندووە.
هەرێمی كوردستان جگە لەو بەرهەمە، ئەمساڵ هەنگوین، هەنار، پەتاتە و بڕێك برنجیشی هەناردە دەرەوە كردووە، بە تایبەتی بۆ وڵاتانی عەرەبیی وەك سعودیە، قەتەڕ و ئیمارات، هەروەها بۆ بەریتانیاش هەناردە كراوە.

هاوردە و هەناردەکاران: قەتەر پشکنینی بۆ هەنگوینی کوردی...

هاوردە و هەناردەکاران: قەتەر پشکنینی بۆ هەنگوینی کوردی کردووە