کێ فڕێی دابوون؟

دوای هەفتەیەک 964 هۆکاری مرداربوونەوەی ئاژەڵەکانی شەقامی 100 مەتری ئاشکرا دەکات

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هەفتەی رابردوو لاشەی چەند ئاژەڵێک لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی کەوتبوون لە نزیک پاڵاوگەیەکی سوتەمەنییەوە، دوای بە دواداچوون دەرکەوت ئەو جێگەیە بووەتە جێگای فڕێدانی لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو.

ماوەی هەفتەیەکە 964 بەدواداچوون دەکات بۆ هۆکاری مرداربوونەوەی ئەو ئاژەڵانەی سەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی و پەیوەندیکراوە بە ژمارەیەک لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ لایەنێک قسەیان لەسەر ئەم بابەتە نەبووە.

دوای بەدواداچون عەبدوڵا قادر ئاژەڵدار بە 964ـی وت، ئەو ئاژەڵانە کاتێک لە وڵاتی جۆرجیاوە دەهێنرێن بۆ کوردستان کرێی گواستنەوەی ئاسمانی گران دەکەوێت، بۆیە بە رێگای وشکانی هێنراون و بەهۆی بێ ئاوی و بێ لەوەڕی تووشی رەشبوونەوەی سیەکان دەبن.

باسی لەوەکرد، کاتێک دەگەنە کوردستان نەخۆش دەکەن و هەندێکیان لێ مرداردەبەنەوە، پاشان دەیهێنن لەو جێگایە لاشەکانیان فرێدەدەن بێ گوێدانە ئەوەی بۆنێکی ناخۆش لەو ناوچەیە بڵاودەبێتەوە.

ئێستا لاشەی ئاژەڵەکان لەو جێگایە نەماوە و کۆکراونەتەوە، لایەنی حکومەت و پەیوەندیدایش بە بێدەنگی ماونەتەوە  لەسەر ئەم بابەتە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵی لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی مرد...

ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵی لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی مردار بوونەتەوە