دوو پڕۆژەی ئاودێری لە بناری قەندیل  و دۆڵی پڵنگان جێبەجێ دەکرێن

+964

ژێوار خدر

پڕۆژەی ئاودێریی گوندی ئەستێرۆکان لە بناری قەندیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ماوەیەکی کەمدا تەواو دەکرێت.

سپاردە محەمەد، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین بە 964ی وت، پڕۆژەکە راکێشانی ئاوە بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکە، بە گوژمەی 82 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین جێبەجێ دەکرێت و درێژی بۆرییەکە 1950 مەترە، 30 جوتیار لێی سوودمەند دەبن و نزیکەی 100 دۆنم زەویش بەراو دەکات.

بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین زیاتر وتی، جگە لەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی دیکەی ئاودێری لە گوندی دێمانی دۆڵی پڵنگان کاری لێ دەکرێت، کە درێژی بۆرییەکەی 1200 مەترە و بە گوژمەی 42 ملیۆن و 750 هەزار دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی راپەڕین جێبەجێ دەکرێت، 50  دۆنم لە زەوی بەراو و 25 دۆنم لە زەوی دێم سوودی لی دەبینن و 20 جوتیاریش لێی سودمەند دەبن.

بەپێی قسەی سپاردە محەمەد، هەردوو پڕۆژەکە ئەگەر کێشەی کەمیی پارەیان بۆ دروست نەبێ لە ماوەی دوو هەفتەدا تەواو دەکرێن.

رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بنارى قه‌ندیل نه‌مام رێژ ده‌...

رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بنارى قه‌ندیل نه‌مام رێژ ده‌كرێت