زۆربه‌ى نه‌مامه‌كان "توو"ن
رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بنارى قه‌ندیل نه‌مام رێژ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانی بناری قەندیل هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندنى ده‌ستپێكردووه و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى بناره‌كه 600 دار بچێنێت و ئه‌مكڕۆش قۆناغى یه‌كه‌میان ده‌ستپێكردووه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ناو لێناوه ” بەڵێ بۆ ژینگەی بناری قەندیل” و ئه‌و نەمامانه‌شی ده‌یچێنن له جۆره‌كانى توو و زه‌یتوون و سنه‌وبه‌رن.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل به 964ـى وت، ئه‌مڕۆكه 200 نه‌مامیان له‌سه‌ر رێگاى گشتى چاندووه و سبه‌ینێش 400 نه‌مامه‌كه‌ی دیكه ده‌چێنن.
وتیشی “قۆناغێكی دیكه‌ى نه‌مام چاندنیشمان هه‌یه له چه‌ند رۆژى داهاتوو جێبه‌جێی ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد 85%ـى ئه‌و نه‌مامانه‌ى له هه‌ڵمه‌وته‌كه ده‌یچێنن له‌و جۆرى تووه چونكه ده‌ڵێت، زیاتر له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى سنووره‌كه‌یان ده‌گونجێت.
شارەوانی بناری قەندیل لە پارتی کرێکارانەوە نزیکە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.