شارەوانی: داوای پارەمان نەکردووە

بەقاڵانی سەیدسادق لە شوینە تازەکەیان ناڕازین

+964

ژێوار خدر

ماوەی دوو هەفتەیە شوێنی گەراجی گرێزە کراوە بە شوێنی ئەو بەقاڵانەی لەسەر پردی ناو بازاڕی قەزای سەیدسادق دەوەستن، شارەوانی سەیدسادقیش دەڵێت ئەو شوێنە ئێمە دابینمان نەکردووە و هی خەڵکە.

ئەمڕۆ دووشەممە هەمزە ئەحمەد سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق بە 964ی وت: راستە ئێمە داوامان لەو بەقاڵانەی لە نزیک پردی ناو بازاڕ دەوەستن کردووە شوێنەکە چۆڵ بکەن، بەڵام ئەو شوێنەی گەراجی کۆنی گرێزەیە، لەلایەن ئێمەوە دابین نەکراوە و ئێمە بۆ دابینکردنی هیچ شوێنێک داوای هیچ بڕە پارەیەکیشمان نەکردووە.

سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق روونیشیکردەوە، ئەو شوێنە موڵکی خەڵکە و ئەو کەسەشی کە خاوەنی موڵکەکەیە ئازادە لەوەی بەرامبەر بەکرێدانی شوێنەکەی داوای پارە بکات.

”ئێمە لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناو بازاڕ رێگریمان کردووە لەوەی بەقاڵەکان لە نزیکی پردەکەوە بوەستن، بەڵام لە بەرامبەردا دوو شوێنی دیکەمان بۆ دابین کردوون، کە یەکێکییان عەلوەکەی ناو بازاڕ و ئەوی تریشیان خوار پردەکەی ناو بازاڕە، بەڵام ئەوان خۆیان بە بیانووی ئەوەی بازاڕییان کەمە لەوێ رەتی دەکەنەوە بچنە ئەو شوینانە.” هەمزە ئەحمەد وای وت.

پاركی گشتیی سەیدسادق وێران بووە و شارەوانیش دەڵێت نۆژە...

پاركی گشتیی سەیدسادق وێران بووە و شارەوانیش دەڵێت نۆژەنی دەکەنەوە