ده‌درێته وه‌به‌رهێنێك
پاركی گشتیی سەیدسادق وێران بووە و شارەوانیش دەڵێت نۆژەنی دەکەنەوە
بڕوا مجید – قەزای سەیدسادق
ماوه‌ى هه‌شت ساڵه پارکی گشتیی سەیدسادق به كه‌ڵكی شوێنى پشوودان نه‌ماوه، هاوڵاتیان گله‌ییان هه‌یه و شاره‌وانیش ده‌ڵێت، نۆژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه.
پارکه‌كه 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستکراوە و تەنیا له سێ ساڵی سەرەتای هاوڵاتیان سوودیان لێ بینیوه، سەرجەم یارییه‌کان، کۆشک و بەشێکی کورسی و نافورەکان شکاون و تێکدراون و بووەتە جێگای ئاژەڵانی بێلانە.
عه‌لی مه‌حمود، هاوڵاتییەکی سەیدسادقە، بۆ 964 وتی، سەرەتا مارکێت و دوکانی ساردەمەنی و کەبابخانە لە پارکەکەدا هه‌بوو ، به‌ڵام بەهۆی کەمتەرخەمی سەرپەرشتیاران و هاوڵاتیان پارکەکە تەواو وێران بووە و تەنانەت کورسی دانیشتنەکانیش شکاون.
ئەیوب سلێمان، چالاکوانی مەدەنی ئه‌و قەزایهش ده‌ڵێت، خه‌ڵك بە ناچاری روودەکەنە پارک و شوێنە گشتییەکانی شار و قەزاکانی نزیک سەیدسادق.
وتیشی “چەندین جار کەمپەینمان کردووە بۆ پاكکردنەوە، بەڵام بێسوود بووە”.
لای خۆیه‌وه، هەمزە محه‌مه‌د سەرۆکی شارەوانیی سه‌یدسادق بۆ 964 ئاشکرای کرد، سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی پارکەکەن و ئێستا چوار هه‌زار و 500 نەمامی جۆراوجۆری تێدا چێنراوە.
وتیشی “چەند رێکارێکی ئیداری ماوە دواتر لە موزایەدەیهكدا دەدرێتە وەبەرهێنهرێک بۆ ئەوەی تەواوی پارکەکە نۆژەنبکاتەوە “.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، پێدانی پارکەکە بە کۆمپانیا یان وەبەرهێنەر بە شێوازی کرێ ده‌بێت بۆ ماوەی چوار ساڵ، ئەم شێوازەش وادەکات بە زووترین کات پارەکەکە نۆژەن بکاتەوە.
به پێی ئامارێك كه له ساڵى 2017 ئه‌نجام دراوه، 120 هه‌زار هاوڵاتى له سەیدسادق ده‌ژین، له رێكه‌وتى 2.12.2007 یش بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران له ناحیه‌وه كرایه قەزا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن