رێگاى بارهه‌ڵگره‌كانه
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى مامه‌جه‌لكه له سنوورى هیران ده‌ستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى مامه‌جه‌لكه بۆ سه‌نته‌رى ناحیه‌ى هیران ده‌ستپێكردووه‌و، كه درێژییه‌كه‌ى نزیكه‌ى 20 كیلۆمه‌تر و یه‌كێك له‌و رێگایانه‌یه كه زۆرترین بارهه‌ڵگر هاتوچۆى پێدا دەكه‌ن.
ئه‌مڕۆ كامێراى 964 رێگاكه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه، ده‌ركه‌وت كه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه كراوه و ژماره‌یه‌كی زۆرى ئامێرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پاراستن و چاككردنى رێگاوبانى هه‌ولێر كار له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاكه ده‌كه‌ن.
رێگاكه ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران له‌لایه‌ن و پارێزگاى دهۆك له‌لایه‌كى دیكه‌وه به ئیداره‌ى راپه‌ڕین و پارێزگاى سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه.
پێشتر، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له رۆژى 26.6.2024 به‌ردى بناغه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه‌و چه‌ند رێگایه‌كی دیكه‌ى له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه و ناحیه‌ى هیران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی راگه‌یاند.
چاککردن و قیڕتاوکردنى رێگای هیران – شەقڵاوە، چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی چەند رێگایەکى گوندی ئاقوبانی خواروو – بەنداوی ئاقوبان و چاککردنەوە و قیڕتاوکردنى رێگای مامەجەلکە – فریز – هیران، کە هه‌موویان بە گوژمەی نزیکەی شه‌ش ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شەقڵاوە
پێویستی بە سێ نەشتەرگەری هەیە
لە هەریر خۆبەخشان سندوقێکی کۆکردنەوەی هاوکاریان بۆ گەنجێکی کەمدەرامەت داناوە
"کۆچی دوایی باوکی سەرۆکی شارەوانی هۆکاربوو"
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە شەقڵاوە دواخرا
هەریر
منداڵێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا
دیسان رووداوی هاتوچۆیە